send link to app

خەونامە


4.2 ( 6672 ratings )
ライフスタイル 教育
開発者 Sarmad Gardi
無料

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
خەونامەی کوردی وەشانی
درووستکردنی : سەرمەد گەردی

خوای گه‌وره‌ له‌ قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{وهو الذی یتوفاکم باللیل }}سوره‌تی الانعام"60"لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که‌ نووستن جۆرێکه‌ له‌ جۆره‌کانی مردن ، هه‌روه‌ها زانایان ئه‌لێن که‌ ژووری نووستن تاریك و بێ ده‌نگ ده‌بێ و پله‌ی گه‌رمایی گیانی ئاده‌میزاد و ژووره‌که‌ یه‌ ك سان ده‌بێت و چاو ده‌نوقێ.
ده‌ماره‌کا‌نی له‌ش شل ده‌بێته‌وه‌و مێشك هێمن ده‌بێت وحاله‌تی نووستن رووده‌دات و له‌ هه‌ مان کاتیش دا هه‌ستی بزوێنی ده‌ره‌وه‌ په‌کی ده‌که‌وێ وته‌نها هه‌ستی شاراوه‌ی ناوه‌وه‌ ده‌ست به‌کار ده‌بێ وخه‌و ده‌بینێ " خه‌و بینین جۆراو جۆره‌ وه‌ك خه‌وی سه‌رپێچی و نائاسایی لێره‌دا مرۆڤ خه‌و ده‌بینێ و خه‌وه‌که‌ی به‌ پێچه‌وانه‌ی کاری رۆژانه‌ی ژیانی ده‌بێت هه‌روه‌ها خه‌وی به‌ دیهاتنی نیاز و مه‌به‌ست وه‌ك بلێ ی له‌ ژیانی ئاسایی دا ناتوانێ کارێك ئه‌نجام بدات یان جۆره‌ خواردنێکی تایبه‌تی بخوات به‌ڵام له‌ خه‌ودا ئه‌توانێ کاره‌که‌ش ئه‌نجام بده‌ات و خواردنه‌که‌ش بخوات جۆرێکی دیکه‌ ی خه‌و هه یه خه‌وی هه‌ستیاری یه‌ یه‌کێ ئه‌گه‌ر لێفه‌که‌ی بخاته سه ر ده می له خه ودا وا ئه زانێ كه دوژمنه كه ی ئه ی خنكێنێ 
هه‌روه‌ها خه‌وی که‌سانی ئیمان داریش هه یه ئه‌م جۆره‌ خه‌وه‌ مه‌به‌ستی ڕون و ئاشکرایه‌ و خه‌وی خه‌یاڵ ‌و خه‌وی ڕاسته‌قینه‌ش هه‌یه‌.
شی کردنه‌وه‌ێ ئه‌م هه‌موو جۆره‌ خه‌وه‌ به‌ پێ ی ئاین و ته‌مه‌ن ده‌گۆڕدرێ و هه‌روه‌ها ده‌بێ بزاندرێ ئه‌و که‌سه‌ی خه‌وه‌که‌ی بینیوه‌ پیاوه‌ یان ئافره‌ته‌ گه‌نجه‌ یان مندال چونکه‌ کردنه‌وه‌ی کۆدی خه‌و پێویستی به‌م زانیاریانه‌ هه‌یه‌ ئه‌مه‌ کورته‌ باسێك بوو ده‌رباره‌ی نووستن و خه‌و بینین . شی کردنه‌وهی‌ خەویش به‌ گشتی ده‌بێت .